Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:33

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ بەرێوەبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٩/١٢ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبونی ب.گشتی باخداری و دارستان و پاوان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، لەگەڵ بەرێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم کۆبۆوە.

ئامانجی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیەکان و هەماهەنگی لە کارە هاوبەشەکانی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە ب.گ.باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان.

دوابەدوای گفتوگۆ و خستنەر رووی سەرجەم کێشە و بەربەستەکان و پێشنیار و چارەسەریەکان ، لەو کۆبونەوەکەیەدا جەخت کرایەوە لە سەر کارکردنی بەردەوام لە ژێر رۆشنایی یاساو رێنماییە کارپێکراوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرپێچی و زیادەرۆیەکانی سەر پرۆژەکانی دارستان باخداری و نەمامگە و پاوانەکانی هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی، سوپاسی ماندوبوونی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستانی کرد، لەپای دڵسۆزی راپەراندنی ئەرکەکانیان لە پێناو پاراستنی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان.

لەکۆتایدا بڕیاردرا کۆبونەوە و هەماهەنگیەکان لە نێوان وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بەردەوام بێت و پێکەوە بریار لەسەر چارەسەرکردنی هەر کێشە و پێشهاتێکی تایبەتمەندی نێوانیان بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.