یه‌كێك له‌و دیمه‌نه ناخۆش و تۆقێنه‌رانه‌ى له هێرشی 11ى سێپتێمبه‌ردا ده‌بیندرێ، وێنه‌ى ئه‌و پیاوه‌یه كه له به‌رزترین تاوه‌رى بازرگانى جیهانییه‌وه چاره‌نووسى خۆى دیاری كردووه.
وێنه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى خۆى فڕێداوه‌ته خواره‌وه، به به‌هێزترین وێنه ده‌ژمێردرێ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان ترس و تۆقاندنى له لاى قوربانییان دروست كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ش له‌و به‌رزییه‌دا له ترسان خۆى فڕێدایه خواره‌وه، واته خۆى چاره‌نووسى خۆى دیاریكردووه تا به هێواشى بمرێ.
به‌پێى گۆڤارى ئه‌سكوایه‌ر، ریچارد درۆى وێنه‌گری ئاژانسى (ئه‌سۆشه‌یتد پرێس) كاتێك گوێی له هه‌واڵى هێرشه‌كان بووه ڕاسته‌وخۆ نمایشى جلوبه‌گی جێ هێشتووه، له‌و كاته‌ى گه‌یشتۆته شوێنى ڕووداوه‌كه سه‌دان وێنه‌ى هه‌ردوو تاوه‌رى گرتووه، له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نووسینگه‌كه‌ى كه سه‌یرى وێنه‌كانى كردووه، تووشى شۆك بوو كاتێك له‌نێو وێنه‌كانیدا ده‌بینێ پیاوێك له به‌رزایى تاوه‌ره‌كه خۆى ده‌خاته خواره‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌م وێنه‌یه جوانترین وێنه بوو له‌سه‌ر شاشه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كه‌مدا".
له رۆژى دواتر ئه‌م وێنه‌یه له لاپه‌ڕه‌ى حه‌وته‌مى رۆژنامه‌ى (نیۆیۆڕك تایمز) بڵاو بووه‌وه، دواتر وێنه‌هكه له هه‌موو رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی تریش بڵاو بووه‌وه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه تا ئێستا ناسنامه‌ى ئه‌و پیاوه نه‌زانراوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كه‌سانێكى زۆر له ترسان له‌و به‌رزاییه‌وه خۆیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئاگرێكى زۆر باڵه‌خانه‌كه‌ى گرتۆته‌وه، به‌پێی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، به‌شێك له قوربانییه‌كان به‌رده‌وام بوون له‌خۆ هه‌ڵدان، دوایى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌په‌نجه‌ره‌كان شكابوون.
باسیش له‌وه ده‌كرێ زۆر كه‌س له‌و به‌رزاییه‌وه خۆى فڕێداوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام "ئه‌م وێنه‌یه له‌هه‌مووان ڕوونتره"، هاوكات به‌شێك له رۆژنامه‌كان به‌رگرییان له خۆیان كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌لیان وه‌رگرتووه له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م وێنه‌یه تا سه‌رنجى خوێنه‌ران بۆ لاى خۆیان ڕابكێشن.
سه‌ره‌ڕایى هه‌موو هه‌وڵه بنكۆڵییه‌كان، كه‌چى وێنه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى خۆى فڕێداوه‌ته خواره‌وه ناسنامه‌ى دیار نییه، به‌ڵام له به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌وانى گه‌یشتنه ئه‌و بۆچوونه‌ى كه كه‌سه ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر بووه له‌وانه‌شه لاتینى بووبێ.
سكاى نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.