Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:18

وەزارەتی کارەبا بەدواداچوون بۆ کارەبای پرۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی دەکات

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ كاره‌بای پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان - سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: بۆ كۆتایی هێنان به‌گرفتی پڕۆژه‌كه‌ سه‌ردانییه‌ك ئه‌نجامدرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بە مەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی وێستگەی کارەبای پرۆژەی ئاوی سلێمانی - دوکان بە هاورێیه‌تی بەڕێوەبەرانی کۆنترۆڵی سلێمانی و گواستنەوەی سلێمانی سەردانی وێستگەی دوکان و وێستگەی پرۆژەی ئاوی سلێمانی کرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن: بۆ کۆتاییهاتنی گرفتەکانی، رێنمایی تەکنیکی بە ئەندازیارانی پرۆژەکە دراوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.