Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:19

سڵاوى شاى عەرەبستانى سعوودیە به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یه‌ندرا

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە  عەبدلعەزیز ئەلشمەرى، باڵیۆزى شانشینى عەرەبستانى سعوودیە لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا  باڵیۆزى سعوودیە سڵاوى خاوەنشکۆ شا سەلمان شاى عەرەبستانى سعوودیە و میر محەمەد بن سەلمان جێنشینى سعوودیەى بە  نێچیرڤان بارزانى گەیاند، هەروەها برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ عەرەبستانى سعوودیە، دۆخى عیراق و ناوچەکە بەگشتى، شەڕى دژى تیرۆر و مەترسییەکانى داعش و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەشیان تاوتوێ کرد.

 باڵیۆزى سعوودیە پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ سەقامگیریى عیراق و ناوچەکە بەگشتى دەربڕى و هەردوولا جەختیان لە گرنگیى بوونى ڕوانگەیەکى هاوبەش و تێگەیشتن بۆ چۆنیەتیى چارەسەرکردنى کێشەکان و پاراستنى سەقامگیرى لە ناوچەکەدا، کردەوە.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.