Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:24

کەرکوک.. لە پەلامارێکی چەکدارانی "داعش"دا 3 پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران

یەکێکی دیکەش بریندار بوو
پەنتاگۆن : داعش لە سوریا بەرەو دۆڵی رووباری فورات دەڕۆن
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی رایگەیاند: چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیک گوندی سعێدی لە ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی فیرقەی پێنجەمی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 3 پۆلیس کوژراو و یەکێکی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکە راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه‌ش چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار جێهێشتووه‌. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.