ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌ش و هه‌وا رایگه‌یاند: كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان فێنك ده‌بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زێت.
ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12 ى 9 ى 2021 ، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلەی سیلیزی دیکە روو لەنزمبوونەوە دەکات و بەم شێوەیە ده‌بێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 35 پلە ، ھەولێر 36 پلە ، دھۆک 35 پلە ، ھەڵەبجە 36 پلە ، کەرکوک 37 پلە ).
ئاراس جه‌بار راشیده‌گه‌ێنێت: لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 38 بۆ 40 پلە ئەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 35 بۆ 36 پلە ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت 10---15 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سبه‌ی دووشه‌ممه 13 ى 9 ى 2021 ، پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئه‌مڕۆ زیاتر بەجێگیری ئەمێنێتەوە لەھەندێ ناوچەشدا زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات .
پله‌کانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زێت و که‌ش و هه‌وا فێنک ده‌بێته‌وه
![](/content/upload/1/archive/2021-03/kashw_hawa_0_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.