Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:19

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای پیرمام - هەولێر سێ کەس گیان لەدەست دەدەن

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای پیرمام-هەولێر بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێل، لە ئاکامدا سێ کەس بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستدا.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، بارهەڵگرەکە بە هۆی نەمانی برێک ـەوە لە نزیک پردی پردی بەستۆڕە خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێل، پاشان وەرگەڕا.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە بارەی زیانەکانی ڕووداوەکە دەڵێت،ڕووداوەکەی سەر ڕێگای هەولێر-پیرمام بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس، هەروەها سێ ئۆتۆمبێلیش زیانی بەرکەوتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.