Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:22

پۆلیسی هەولێر : له‌دەمەقاڵێی نێوان دوو بنەماڵەدا سێ که‌س لە قەزای خەبات کوژران

کوردستان TV
100%

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارە دوێنێ ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاڕی قەزای خەبات ڕوویدا و سێ کەس لە ڕووداوەکە کوژران کە باوکێک و دوو کوڕن.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاری  قەزای خەبات ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی منداڵەکانیان دەمەقاڵی لە نێوان هەردوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و دواتر بووە بە شەڕیان، لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی (محمد قادر عباس، بەدر محمد قادر و شێروان محمد قادر) دەکوژرێن.

هۆگر عەزیز ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردووەتەوە و دەست کراوه بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و  بدرێنە دادگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.