به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای پارتی و به‌ربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له یادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق كرد .
له‌ده‌ستپێكی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا، فازڵ میرانی گوتارێكی له باره‌ی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: كه ئه‌مرۆ 60ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌ڵگیرساندنیه‌تی ، شۆڕشی ئه‌یلوول كوردستانییه‌كانی كرده‌وه یه‌ك، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا، درێژكراوه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: شۆڕشی ئه‌یلوول، شۆڕشی هه‌موو بواره‌كانی ژیان بوو، ئه‌وانه‌شی ڕیزه‌كانی شۆڕشه‌كه‌یان جێ هێشت، ئه‌مڕۆ له ژێر نیعمه‌ته‌كانیدا ده‌ژین.
راشیگه‌یاند، كه پارتی بۆ ناساندنی كوردستان و خۆناسینی كوردستان دروست بووه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هێزیی پارتی، به‌هێزیی كوردستانه و بوونی پارتییه‌كی به‌هێز، زامنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنامه‌ی 11 ی ئادار به‌رهه‌می شۆرشی ئه‌یلول بوو ، ئه‌مه‌ی ئێستاش هه‌یه به‌رده‌وامی پارتی و شۆرشی ئه‌یلوله ، سه‌ركه‌وتنیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه‌به‌رده‌وام بن و خۆیان نه‌چه‌مێنن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بوونی پارتی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه .
له باره‌ی به‌ربژێرانی پارتییه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق فازڵ میرانی رایگه‌یاند: ئێوه به‌ربژێری میلله‌تێكن له‌رێگه‌ی پارتییه‌وه ، پێودیسته كادیران چاڵاك بن و پارتیش پاڵپشتییان ده‌كات .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دیموكراتییه‌ت ئه‌وه‌یه كه مافی مرۆڤ ، مافی منداڵ ، مافی ئافره‌ت بپارێزێت.
هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌ربژێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناسێندران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.