Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:24

وەزیری پەروەردە: سێشەممەی داهاتوو ده‌ستپێکی وه‌رزی نوێی خوێندنی ئه‌مساڵه‌

کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 14ی9 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، واتا لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان دەوام دەست پێدەکاتەوە، ھەروەھا دایک و باوکی قوتابی ئه‌گه‌ر دۆخێكی تایبه‌تیان هه‌یه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستی و هه‌وڵی خۆپارێزی زیاتر ده‌ده‌ن ده‌توانن خوێندنی ئه‌لیكترۆنی یان ئۆنلاین بۆ قوتابیه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن.

ئالان حەمە سەعید، ئاماژەی بەوەش کرد، دەوام کردن بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بە ماسکەوە دەبێت، واتا بە خۆپارێزیەوە دەبێت، پەیوەست بە لێدانی ڤاکسینیش بۆ مامۆستایان، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، رێژەی سەدا ٣٥ی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتوە، لێرەوەش داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لێیان و سەلامەتی ژیانیان بە زووترین کات ھەموویان ڤاکسین وەربگرن و  وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار ئاسانی تایبەتی لەوبارەوە پێشکەشی مامۆستایان کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.