ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە پارێزگای نەینەوا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەرپرسی حەشارگەکان بووە لە بەناو ویلایەتی جەزیرە، یەکێکی دیکەیشیان بەناو بەرپرسی داھاتی نەوت بووە، یەکێکی دیکەشیان بەرپرسی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل بووە و دووەکەی دیکەیش لە یوانی جوند لەبەناو ویلایەتی جەزیرە سەربە داعش چەکداربوون.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی وەرگرتنی گوتەکانیاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە چەندین کردەی تیرۆریستییان دژبە ھاووڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکاندا ئەنجامداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.