یه‌كێتی تۆپی پێی توركیا به‌فه‌رمی سێنۆل گۆنێسی له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته دوورخسته‌وه.
ئه‌ویش دوای دۆڕانی سه‌ختی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به شه‌ش گۆڵ.
یه‌كێتی تۆپی پێی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه دوای ڕاوێژ‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سێنۆل گۆنێس، گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ره‌كه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
یه‌كێتیه‌كه سوپاسی گۆنێسی كرد بۆ ئه‌رك و ماندووبوونی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا، گۆنێسی ته‌مه‌ن شه‌ست ونۆ ساڵ له ئاداری ساڵی دووهه‌زارونۆزده به ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه ده‌ستنیشانكرا، ئێستاش هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له كۆی شه‌ش گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال، یازده خاڵی كۆكردۆته‌وه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی حه‌وته‌م دایه .
سێنۆل گۆنێسی له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تورکیا دورخرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.