واین مارۆتۆل، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا، رێگری لە 10 تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی لە عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.
واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "لەم ھەفتەیەدا، ھاوبەشەنمان لە عێراق و سووریا بە پاڵپشتی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش ئەنجامداوە".
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، رێگریی لە 10 تیرۆریستی داعش کراوە کە بە نیازبوون کردەی تیرۆریستی دژبە ھاووڵاتییانی عێراق و سووریا ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.