دادگای شاری شیستێر كراونی به‌ریتانیا بڕیاریدا پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی پێنجه‌مین مێندی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له بیست وچواری كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌نجام بدات، به‌مه‌ش یاریزانه‌كه تا واده‌ی دادگاییكردنی له به‌ندیخانه ده‌مێنێته‌وه.
مێندی تۆمه‌ته‌تبار كراوه به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر سێ كچی خوار ته‌مه‌ن شازده ساڵ، هه‌رسێ كچه‌كه‌ش له دادگا سكاڵایان له دژی یاریزانه‌كه تۆماركردووه‌و له سكاڵانامه‌كانیاندا هاتووه كه مێندی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی چه‌ند جارێك له ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی دووهه‌زارو بیست تا ئابی دووهه‌زاروبیست ویه‌ك ئه‌نجامداوه.
مانگی ڕابردوو مێندی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای شاری شیستێر كراون وته‌ی لێ وه‌رگیراو بڕیاروایه له پازده‌ی تشرینی دووه‌می داهاتوو جارێكی دیكه یاریزانه‌كه له دادگا ئاماده‌بێت و وته‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه، هاوكات یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بڕیاریدا تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌رگریكاره‌كه له ڕیزه‌كانی دووربخاته‌وه.
جێگای باسه مێندی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به مان سیتی كرد‌و له ڕیزی یانه‌كه‌دا سێ نازناوی پرێمه‌رلیگ و دوو نازناوی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.