میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە سبەی یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی ئێران دەکات.
بەپێی میدیاکانی ئێران مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیبراھیم رەئیسی کۆدەبێتەوە کە لە میانیدا بە دووقۆڵیی ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە مستەفا کازمی پرسەکانی ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی تاوتوێ دەکات.
عێراق ساڵانێکی زۆرە بۆ دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پشت بە ئێران دەبەستێت، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا، ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە ئەوەیش بەھۆی ئەوەی بەغدا قەرزە کەڵەکەبووەکانی بە تاران نەداوەتەوە کە شەش ملیار دۆلارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.