به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكرای كرد، ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له سنووری شارۆكه‌كه‌یان زیاتر له هه‌زار كه‌س ڤاكسینی دژی په‌تای كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه.
عه‌بدولقادر كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: تا ئێستا 11 هەزار کەس لە سنووری شارۆكه‌ی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڤاکسینی دژه په‌تای کۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
هەر بە پێی ئامارەکە تەنیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هه‌زار و 104 كه‌س ڤاکسینیان لە خۆیان داوە، لەو ڕێژەیەش 593 کەسیان ژەمی یەکەم بووه و 511 کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.