Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:10

توند و تیژی دژ به‌ئافره‌تان داوا ده‌کات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کان بکرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان داوا ده‌كات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكرێته‌وه‌.

كوردۆ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان رایده‌گه‌ێنێت : هه‌وڵمانداوه‌ ساڵانه‌ به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ی تازه‌مان هه‌بێت، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی باشمان هه‌بوو وه‌ك دانانی هێڵی گه‌رم و دانانی داتابه‌یس و خۆشمان له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووین كه‌ هێڵی گه‌رم 24 كاتژمێر كارا بێت و دواتر توانیوومان 34 كه‌س له‌وشوێنه‌ دابنێین و كاری لێ بكه‌ن و پارساڵ، 11 هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رم كردووه‌ و زیاتر له‌ 10 هه‌زار سكاڵا تۆماركراون، ره‌نگه‌ ئه‌مساڵ ژماره‌كه‌ زۆر زیاتر بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی و تاوانه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێف ئه‌نجام دا كه‌ تیایدا شاره‌زایان تیشكیان خسته‌ سه‌ر هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كان و ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو كه‌ ساڵانه‌ ئاماره‌كان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و پار ساڵ، 11 هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان كردووه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ به‌رزتر بێته‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان، كوردۆ عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ساڵی پار، 11 هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی به‌ هێڵی گه‌رمیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تانو خێزانەوە كردووه‌ و زیاتر له‌ 10 هه‌زار سكاڵا تۆماركراوه‌.
كوردۆ عومه‌ر رایگه‌یاند: هه‌وڵمانداوه‌ ساڵانه‌ به‌رنامه‌ و پڕۆژه‌ی تازه‌مان هه‌بێت، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی باشمان هه‌بوو وه‌ك دانانی هێڵی گه‌رم و دانانی داتابه‌یس و خۆشمان له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووین كه‌ هێڵی گه‌رم 24 كاتژمێر كارا بێت و دواتر توانیوومان 34 كه‌س له‌و شوێنه‌ دابنێین و كاری لێ بكه‌ن و پارساڵ، 11 هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی كردووه‌ و زیاتر له‌ 10 هه‌زار سكاڵا تۆماركراون، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ زۆر زیاتر بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان گوتیشی: له‌ ساڵی 2007 كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ دامه‌زراوه‌، هه‌ڵدراوه‌ زۆرترین داتابه‌یس و ئامار كۆبكرێته‌وه‌، بۆ پێشتر نموونه‌ خۆكوشتن له‌گه‌ڵ سووتان تێكه‌ڵاوبووه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا خه‌ریكین ئه‌و داتایانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كۆبكرێته‌وه‌ و توانیومانه‌ توانای ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ له‌ رێگای راهێنان و بینینی خولی تایبه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان و خێزان هەروەها له‌باره‌ی ژماره‌ی كارمه‌ند و ئه‌رك و كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان گوتی: 'ئێمه‌ هه‌زار و 400 کارمەندی مه‌ده‌نی و ئەمنییمان هه‌یه‌، هه‌مووی زیاتر له‌ ئه‌ركێك راده‌په‌ڕێنن و بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان به‌ باشی به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه‌ نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س له‌ سه‌نته‌ره‌كان راهێنانیان بینیووه‌.
كوردۆ عومه‌ر گوتیشی: له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌، هاوكات دوو نووسینگه‌ی دیكه‌یش له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ولێر 12 بنكه‌ی پۆلیس هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دوو نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان و له‌ ساڵی رابردوودا، به‌ هه‌ر 12 بنكه‌کەی پۆلیس، پێنج هه‌زار دۆسیه‌ی هه‌بووه‌، هاوكات دوو نووسینگه‌ی ئێمه‌ به‌ته‌نها سێ هه‌زار دۆسیه‌ی هه‌بووه‌، بۆیه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی دوو نووسینگه‌ی دیكه‌ فشاره‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه‌ و ده‌توانین باشتر خزمه‌ت به‌ دۆخه‌كه‌ بكه‌ین.
به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان پڕۆژه‌یه‌ك دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك تایبه‌ت به‌م تاوانه‌ بكرێته‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ كوردۆ عومه‌ر گوتی: سه‌دا 70ی سكاڵاكان، تاوانی ئه‌لیكترۆنییه‌ هه‌ر بۆیه‌ش پڕۆژه‌یه‌كمان داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكرێته‌وه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی دیراسه‌كردندایه‌، چونكه‌ ئه‌م شوێنه‌ پێویستی به‌ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زایه‌.
كوردۆ عومه‌ر هەروەها گوتی: داوامانكردووه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌یەکی ده‌روونی بكرێته‌وه‌ و به‌ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یەکی ده‌روونی و چه‌ندین سه‌نته‌ر به‌شێك له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و خۆشبه‌ختانه‌ كۆمه‌ڵێك رێكخراو رۆڵی باشیان هه‌بووه‌، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بێت".
هەروەها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توندوتیژی دژبه‌ ئافره‌تان و خێزان، ئاری ره‌فیق ئاماژه‌ی به‌ حاڵه‌تێكی دیكه‌ كرد، ئه‌ویش تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌ كه‌ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو رووبه‌ڕووی هاووڵاتییان ده‌بێته‌وه‌ و له‌مباره‌ته‌وه‌ گوتی: تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ رێژه‌كه‌ی له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی زیاتره‌ و تەنها له‌ 2019دا، 40 هه‌زار و 50 په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
ئاری ره‌فیق ئاماژه‌ی به‌ هه‌ندێك پڕۆژه‌ی دیكه‌ كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی توندوتیژی و گوتی: خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كین كه‌ بریتییه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی رادیۆیه‌ك به‌ناوی رادیۆی یه‌كسانیی، به‌شداریكردنی مامۆستایانی ئایینی له‌ راهێنانه‌كانمان، راهێنان له‌ كۆمه‌ڵناسه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو قوتابخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، راهێنانی پێنج رۆژ بۆ ئه‌فسه‌رانی نووسینگه‌كانی توندوتیژی و به‌رده‌وام پێویستییان به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ هه‌یه‌ و راهێنانی كارمه‌ندان له‌باره‌ی شێوازه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵانی رزگاربووی كه‌یسه‌كانی توندوتیژی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.