Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:30

له‌ پاڵاوتنه‌کانی مۆندیالدا هۆڵه‌ندا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر تورکیا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەم لە پاڵاوتنەکانی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، ھەڵبژاردەی تورکیا شەش بە یەک بە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دۆرا.
ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یارییەکەدا، بەھێز دەرکەوت و یاریزانی ھێڵی ناوەڕاست، داڤی کلاسین دوای 50 چرکە لە دەستپێکردنی یارییەکە، گۆڵی یەکەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی 16 و 38ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزان ممڤیس دیبای گۆڵی دووەمی و سێیەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
یارییەکە لەسەر یاریگای ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بەبێ ئامادەبوونی ھاندەرانی ھەڵبژاردەی تورکیا، بەڕێوەچوو.
ھەڵبژاردەی تورکیا، یاریزانێکی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە بە 10 یاریزانەوە لە یارییکردن بەردەوام بوو، بەڵام لە خولەکەکانی 54، 80 و 90ی گێمی دووەمی یارییەکەدا ھەر یەک لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، ممڤیس دیبای، گۆس تیل و دۆنێل مالین، سێ گۆڵی دیکەیان بۆ ھەڵبژاردەکەیان تۆمار کرد.
لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، یاریزانی ھەڵبژاردەی تورکیا، جەنگیز ئاندیر تاکە گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی شەش بە یەک لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا تەواو بوو.
بەم ئەنجامەیش، ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 13 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ھەڵبژاردەی نەرویج-ە کە لە پلەی دووەم دایە و ھەڵبژاردەی تورکیایش بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی سێیەم دایە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.