Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:26

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: گومانى داڵده‌دانى داعش له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى جه‌خت له‌ره‌تكردنه‌وه‌ى داڵده‌دانى چه‌كدارانى داعش ده‌كات، كه‌ گوایه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیرى و شوێنى داڵده‌دان بۆ چه‌كدارانى داعش ده‌كات، بۆ ئه‌و قسانه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور له‌راستییه‌وه‌.

كۆلونێل وین ماروتو وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ئه‌كاونتى توێته‌رى خۆیدا  ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو، هه‌موو هاوبه‌شه‌كانمان راهێنان له‌سه‌ر فریاكه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن، تا له‌ئاماده‌باشیدا بن، بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنى هه‌ر كارێكى له‌ناكاوى فریاكه‌وتن، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكارى یان داڵدانى چه‌كدارانى داعشى كردبێت. جه‌خیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پابه‌ندین به‌وه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كدارانى داعش هه‌ل و ده‌ركه‌وتنیان بۆ نه‌ڕه‌خسێ.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ كۆلۆنێل مارتۆ له‌سێشه‌ممه‌ى رابردوو 17ى ئابى 2021 له‌ئه‌كاونتى خۆیدا له‌تویته‌ر باسى له‌وه‌ كردووه‌، "هه‌رده‌م پرۆسه‌كان به‌توندوتۆڵییه‌كى به‌رده‌وام بۆ كاملبوونى سه‌ربازییه‌ و هاریكارى ئاسایشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوبه‌شه‌كان وه‌ك هێزى ئاسایشى عێراقى و پێشمه‌رگه‌دا".


له‌درێژه‌ى قسه‌كانیشدا ئه‌م پشتگیرییه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌وه‌ هات "تا هه‌نگاوى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ سه‌قامگیرى بۆ ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ دابین بكرێ، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێناگه‌ڕێن چه‌كدارانى داعش هه‌ل وه‌ربگرن و ده‌ربكه‌ن. ئه‌وه‌ى شیاوى باسه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى له‌پێشتردا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، كه‌ "په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌پێده‌ده‌ین بۆ رۆڵى راهێنان، له‌ته‌ك پێشكه‌شكردنى راوێژ و هاریكارى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان، تا ئاماده‌ بن دژ رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى".
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.