Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:45

ترس و دڵه‌ڕاوکێ  له‌گواستنه‌وه‌ى خانه‌واده‌کانى داعـش 

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ئاسایش رۆژى شه‌ممه‌ 4ئه‌یلوولى 2021 رایگه‌یاند، زیاتر له‌200 خانه‌واده‌ له‌خانه‌واده‌كانى داعش له‌م مانگه‌دا خیوه‌تگه‌ى (هۆل)ى سووریادا  ده‌گوازرێنه‌وه‌ خیوه‌تگه‌یه‌ك له‌باشوورى شارى مووسڵ.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى راگه‌یاندنه‌كانى عێراق، باسیان له‌وه‌كردووه‌، كه‌ 220 خانه‌واده‌ له‌ خیوه‌تگه‌ى (هۆل)ى سووریاوه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ خیوه‌تگه‌ى (جه‌دعه‌)ى باشوورى شارى مووسڵ، گوازتنه‌وه‌كه‌ش بۆ به‌دووجار ده‌كرێ، به‌ڵام تا ئێستا كاتێك دانه‌نراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ گواستنه‌وه‌یه‌، هه‌روا راگه‌یاندنه‌ عێراقییه‌كان، ناوى هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاشكرا نه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ى پێ داون.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، گواستنه‌وه‌ى ئه‌و خانه‌وادانه‌ له‌پشت مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ى ئاسایش هه‌موو ئه‌مانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌، به‌ڵكو جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى حكومه‌تى عێراقییه‌ تا خانه‌واده‌ عێراقییه‌كان بگوازتنه‌وه‌، به‌تایبه‌تى ئه‌و خانه‌وادانه‌ى له‌ خیوه‌تگه‌ى هۆل گیریان خواردووه‌.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو"خانه‌واده‌كان ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌داعشیش بن، یاخود ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌یان كردووه‌، له‌و كاته‌ى  ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ركێفى داعشدا بوون".
ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێ له‌رۆژى 26ى ئه‌یارى ئه‌مساڵدا، یه‌كه‌م كاروانى خانه‌واده‌كانى داعش له‌خیوه‌تگه‌ى هۆله‌وه‌، گوازراوته‌وه‌ بۆ خیوه‌تگه‌ى جه‌دعه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ئه‌مه‌ش تا ئێستا كێشمه‌كێشێكى میللى ناوه‌ته‌وه‌، زۆرێكیش له‌عێراقییه‌كان ترسیان له‌ئافره‌ت و منداڵانى داعش هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ بیركردنه‌وه‌كانیان توندڕه‌وه‌، نه‌وه‌ك ببێته‌ هۆیه‌ك بۆ دووباره‌ له‌ خیوه‌تگه‌ى جه‌دعه‌وه‌ داعش په‌ره‌بسێنێته‌وه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.