لهراگهیاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: كه به‌شی پۆلیسی فریاکەوتن،لە شەقامی (60 مەتری) نزیک ترافیکلایتی عەنکاوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ح. ج) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان دەستگیر کرد.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (هێرۆین)دا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور کرا.
پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێک به‌تۆمه‌تی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.