لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە گوژمەی 35 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی مامۆستایانی شاری هەولێر دەستی پێ كردووه و بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆش بۆ شۆفێران و دانیشتووانی گەڕەكەكە دروست نەبێت، لە ماوەی تەنیا 30 ڕۆژدا تەواو دەكرێت.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی گەڕەكی مامۆستایانی شاری هەولێر لەسەر داهاتی %15ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە گوژمەی 35 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە، كێشەكانی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی مامۆستایانی شاری هەولێر چارەسەر دەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە لهچهند رۆژی رابردوو، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند کە دەست بە جێبەجێكردنی 24 پرۆژەی دیكەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەك گەڕەكی شاری هەولێر كرا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.