بەپێی سەرچاوەکانی تاڵیبان، مەلا بەرادەر هاودامەزرێنەری تاڵیبان بەمزووانە حکوومەتی نوێی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت، لەو بارەیەوەش وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمریکا، ڕوسیا و بەریتانیا ڕای جیاوازیان هەیە.
دوێنی هەینی 3/9/2021 كارین جان پیهر، وتهبێژی كۆشكی سپی له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهنووسیدا ڕایگهیاند، مامەڵەکانی ئەمریکا و بڕیاردانیان لەسەر تاڵیبان دەکەوێتە سەر ڕەفتارەکانیان، داوا دەکەن تاڵیبان ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و دەستبەرداری توندوتیژی ببێت لە پێناو خزمەتکردن بە خەڵکی ئەفغانستان.
هەروەها دۆمینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە سەردانێکیدا بۆ پاکستان ڕایگەیاند، ئێمە وەکو حکوومەت دان بە تاڵیباندا نانێین بەڵام مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.
هاوکات، ڤیلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆڕبەندێکدا لە ڤلادیڤۆستۆک ڕایگەیاند، مۆسکۆ بزووتنەوەی تاڵیبان بە هێزێکی تیرۆرستی دەناسێنێت و داوای هەوڵێکی هاوبەش دەکات بۆ پێکهێنانی هێزێکی سیاسی یاسایی لە ئەفغانستان.
له 15ی ئابهوه زۆربەی خاكی ئهفغانستان بهشێوهیهكی كرداری كهوتووهته ژێر دهسهڵاتی چهكدارانی تاڵیبان، بڕیارە لە داهاتووێکی نزیکدا حکوومەتی نوێی ئەفغانستان دابمەزرێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.