یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ژماره‌ی ئه‌و درێسه‌ی ئاشكرا كرد كه بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌ستێره نوێیه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌یپۆشێ.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕیاریدا هه‌مان ژماره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ كه پێشتر له تیپه‌كه و له یانه‌كانی تریش پۆشیبووی بیداته‌وه كه ئه‌ویش ژماره 7.
ڕۆناڵدۆ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و خولی ئینگلیزی كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی دوو وه‌رزی رابردوو له خولی ئیتاڵیا و له ڕیزی یانه‌ی یۆڤانتۆس یاری كردبوو.
رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و براوه‌ی پێنج خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان، پێشتر بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز له ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یاری كردبوو له‌نێوان ساڵانی 2003 و 2009 به‌ر له‌وه‌ی ڕوو له یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی بكات.
ڕۆناڵدۆ له‌و ماوه‌یه‌ی له ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یاری كردبوو، به‌شداریی له 292 یاریدا كردبوو و 118 گۆڵی تۆمار كردبوو، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی 9 نازناو كه سێ نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی و یه‌ك نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و نازناوێكی جامی جیهانی یانه‌كان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.