Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:24

هەولێر.. تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا

کوردستان TV
100%

ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوامە و نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆن ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ئەنجام دا.
ئەندامی لیژنەی مەشق و راهێنان لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەیسەر یاسین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دەربارەی پرۆسەکە رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 23 ى 8 ى 2021 ، دەستمان کرد بە گرتنەبەری رێوشوێنێکی دیکە بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنەکان، تێستی ئامێرەکانمان کرد و تاقیکردنەوەی ئەزموونییمان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن کرد، پرۆسەکە بەوجۆرەبوو کە بەهەمان شێوەی رۆژی دەنگدان، دەنگدرا و دواتریش هەژماری دەنگەکان کرا و لێکجیاکرانەوە، بە دوو شێوە هەژماری دەنگەکان کرا هەم بەشێوەی ئەلیکترۆنی هەم بەشێوەی جیاکردنەوەی دەستی، پرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو هیچ کێشە و گرفتێک لە ئامێرەکاندا بەدەر نەکەوت.
ئەیسەر یاسین دەربارەی ئەوەی دەنگدەر بۆ رۆژی دەنگدان پێویستە چی لەگەڵ خۆی بەرێتە بنکەکانی دەنگدان گوتی: لە رۆژی دەنگداندا هەموو دەنگدەرێک دەبێت کارتی بایۆمەتری ئەلیکترۆنی دەنگدانی پێ بێت یان کارتی کورت خایەنی دەنگدان، بۆ ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان پێیە یەک پەنجەمۆریان لێ وەردەگیرێت، بەڵام ئەوانەی کارتی کورت خایەنیان پێ بێت لە هەر 10 پەنجەکەیان پەنجەمۆر وەردەگیرێت، جگە لەوە دەبێت بەڵگەنامەیەکی فەرمیشی پێ بێت بۆئەوەی دڵنیابیینەوە لێی کە ئەو کەسە خۆیەتی.
ئەندامی لیژنەی مەشق و راهێنان لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەیسەر یاسین دەربارەی جیاوازی هەڵبژاردنەکەش لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی رابردوو  راشیگه‌یاند: جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو کە یەک جۆر کاغەز و لیستی دەنگدان هەبوو، ئەمجارە هەر بازنەیە و کاغەزی دەنگدانی تایبەت بەخۆی هەیە و ژمارەی کاندیدەکانی لەسەر تۆمارکراوە، بۆ نموونە هەولێر کە چوار بازنەی هەڵبژاردنە چوار کارت و کاغەزی دەنگدانی جیاوازی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.