Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:40

تاڵیبان داوای لە کارمەندانی حکوومەت ده‌کات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان

کوردستان TV
100%

تاڵیبان رایگەیاند کە هەموو کارمەندانی کەرتی گشتیی لە فەرمانگە مەدەنییەکاندا، لەمڕۆوە دەگەڕێنەوە سەر کارە روتینیەکان.
یەکێک لە سەرکردەکانی تاڵیبان بەناوی، خەلیل حەقانی دوای ماوەیەکی کەم لە بانگەوازی بۆ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی لە هەژماری فەیسبووکی وەزارەتەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیمارەتی ئیسلامی لەژێر حکوومەتی نوێی ئیسلامدا کار دەکات، هەروەک رابردوو مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتیی دەدرێت، ئەو کارمەندە نیگەرانانەی لە دوای کۆنترۆڵکردنی وڵاتەوە لەلایەن تاڵیبان نەهاتوونەتەوە بۆ دەوام ئارام دەکرێنەوە و دەگەڕەنەوە بۆسەر کار.
لە راگەیەندراوەکەدا تاڵیبان داوا لە کارمەندانی تەکنیکی کەرتی گشتیی کردووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و باس لەوە کراوە کە کارمەندانی بەشەکانی دیکەی سەربە وەزارەتی دارایی پێویستە چاوەڕوانی بڕیاری کۆمیسیۆنی ئابووریی و دارایی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بکەن بۆ پلانی چالاکی نوێ.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە کاتێکی نزیکدا دەست بە چالاکییەکانی دارایی و گومرکی هەموو وەزارەتەکان دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.