Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:16

تاڵیبان ھۆشداری توند بە جۆ بایدن دەدات

کوردستان TV
100%


بزووتنەوەی تاڵیبان هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کرد و باسی لە دەریٔەنجامی و لێکەوتەی خراپ کرد یٔەگەر هاتوو دواکەوت لە کشانەوەی هێزەکانی لە یٔەفغانستان لە کاتی خۆیدا.
بایدن، کاتێکی دیاریکراوی بۆ مانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دیاریکرد کە ئەویش 31ی ئەم مانگە، بەڵام دواتر رایگەیاند، هێزەکانیان تا دوای ئەم وادەیە دەمێننەوە بۆ پرۆسەکانی راگواستنەوە لە فڕۆکەخانەی کابوول.
سوهێل شاهین، گوتەبێژی تاڵیبان لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی "سکای نیوز"ی به‌ریتانی گوتی، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ دوای 31ی ئاب هێڵی سوورە.
شاهین، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند تا 31ی ئاب هەموو هێزەکانی دەکشێنێتەوە و ئەگەر ئەو ماوەی درێژ کردەوە واتا رێگاخۆشکەرە بۆ داگیرکردن، ئەگەر ئەمریکا و به‌ریتانیا داوای کاتی زیاتر بکەن بۆ مانەوە وەڵامەکە نەخێرە و لێکەوتەی خراپی دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.