Erbil 27°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:21

جۆ بایدن لەگەڵ سەرکردەى وڵاتانى گرووپى "جی حه‌وت" تاوتوێى پرسى ئەفغانستان دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، لە میانی ئەو کۆبوونەوەی کە رۆژی سێشەممە رێککەوتی 24ی ئاب لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی گرووپى G7 بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامیدەدات، تاوتوێی پرسی ئەفغانستان دەکات.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بڵاویکردووەتەوە، سەرکردەی وڵاتانی گرووپى G7، رۆژی ٢٤ی ئاب کۆدەبنەوە و تاوتوێی سیاسەتی ئەفغانستان و ھەماھەنگی لە بابەتی گواستنەوە لە کابوڵی پایتەختەوە دەکەن.

ساکی، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان و پاڵپشتیکردنی پەنابەرانی ئەفغانیش تاوتوێ دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.