به گوێره‌ی نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، و واژووی ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، چه‌ند بریارێكی تایبه‌ت به قوتابخانه و په‌یمانگا ناحكوومییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت ده‌ركرا .
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه: ده‌بێت ڕێژه‌ى ئه‌و مامۆستایانه‌ى له دامه‌زراوه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی ناحكوومى به هه‌میشه‌یی دامه‌زراون و میلاكى حكوومى نین، له 80%ى كۆى گشتیی ژماره‌ى مامۆستایانى دامه‌زراوه‌كه كه‌متر نه‌بن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌روه‌ها بڕیارى داوه، ده‌بێت به لایه‌نى كه‌مه‌وه له 80%ى به‌شه‌وانه‌كان له هه‌ر پۆلێكى خوێندن (نه‌ك هۆبه)، بدرێت به ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانى ده‌سته‌ى مامۆستایان له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه ناحكوومییه‌كان.
ده‌قی بریاڕهكان:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.