هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرکووک، دەستیان بەسەر حەشارگەیەکی چەک و تەمەنییدا گرت و هێزێکی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک 12 داواکراویان دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویکردەوە، هێزێکی هاوبەش لە لیوای 19ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی و تیمێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێکی سەربە بەشی هەواڵگری فیرقەکە سەربە دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان لە ناوچەی دۆڵی ئەبو شەحمە باشووری رۆژئاوای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە هەڵمەتەکەدا دەستگیراوە بەسەر حەشارگەیەک کە 58 گوللـە تۆپی جۆری نەمساوی و چوار بۆمبی چێنراوی تیادابووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرجەم تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی سەربە فیرقەکە هەڵگیراونەتەوە و لەناوبردراون.
لەلایەکی دیکەوە، هێزێکی سەربە لیوای سێی ئۆپەراسیۆنەکانی فیرقەی چواری پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ چەسپاندنی سەرەوەی یاسا و دەستگیرکرنی داواکراون لە ناوچەی عوزێم لە سنووری چالاکییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا لەسنووری نێوان پارێزگاکە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکی دیکەدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویکردەوە، هێزێکی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک 12 داواکراویان دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک حەشارگەیەکی چەک و تەقەمنییان دۆزیووەتەوە کە پێنج بۆمبی چێنراو، 58 گوللـە تۆپی جۆری 155 ملم، سێ دەمانچە، 44 ناوەخنی تەقینەوە، چوار هاوەن، پێنج نانجۆک و 200 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵی تیادابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.