له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: ئێوارهی رۆژی شهمه 21 ى 8 ى 2021 ، بەشی ئەندازەی سەربازیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری لیوای 7 پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە زینوی وەرتێ، توانیان جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و 29مەتر فتیلی کۆرنێکسیان پێوە نووساندووە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو، پووچەڵ بکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ھەموو گریمانەکان بەو ئاراستەیەن کە چەکدارانی رێکخراویپەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.