Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:24

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: لەوەتەی دەسه‌ڵاتمان داوە بە پارێزگاکان داواکاری بۆ پڕۆژه‌ پێشکه‌ش کردن زۆر بووە

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند بە ھۆی شۆڕکردنەوەی دەستەڵاتی مۆڵەتدان بە پارێزگاکان، زۆر وەبەرھێنەر داوای پڕۆژە پێشکەش دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، 40 مۆڵەتی نوێی پڕۆژەی پیشەسازی دراوە و، ئێستا ژمارەی ئەو پڕۆژانەی پیشەسازی مۆڵەتیان پێدراوە گەیشتووەتە 300 پڕۆژە.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لە ئێستادا مۆڵەت بە 40 پڕۆژەی نوێی پیشەسازی دراوە و، نزیکەی 300 پڕۆژەشمان ھەیە، ئەوانەی مۆڵەتمان پێداون جۆراوجۆرن، وەک کارگەی ئارد و جبس و چەندین جۆری دیکە.
دکتۆر محەمەد شوکری ده‌شڵێت: ئەو پڕۆژانە زۆر ھەلی کار دەرەخسێنن، ھەیە ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنێت، ھەشە زیاتر و ھەشە کەمتر، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی، دەرفەتی زۆر ھەلی کار دەڕەخسێنن، بەشێوەیەکی گشتی، ئێستا 100 ھەزار ھەلی کار رەخسێندراوە.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: لەوەتەی دەستەڵاتمان داوە بە پارێزگاکان بۆ پێدانی مۆڵەت، داواکاری زۆر بووە و زۆر وەبەرھێنەر داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، لیستەکانمان بۆ رەوانە بکەن، بۆ ئەوەی دیراسەی بکەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.