دامەزراوەی خواردن و دەرمانی ئەمه‌ریكا رەزامەندیدا لەسەر به‌كارهێنانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانەی كە بەرگری جەستەیان لاوازە.
لەو بارەیەوە پزیشكێكی شارەزا لەبواری چاندنەوەی ئەندامەكانی جەستە لە زانكۆی واشنتۆن رایگەیاند: بڕیارەكەی دامەزراوەی دەرمانی ئەمریكا هەنگاوێكی دروستە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە چاندنی ئەندامانی جەستەیان بۆ كراوە یاخود ئەوانەی پێشتر نەخۆشی شێرپەنجە بوون و دووچاری كەمبوونەوەی بەرگری جەستە بوونەتەوە.
راشیگەیاند: لەرێی پێدانی بڕی سێیەمی ڤاكسین دەتوانرێت تا رادەیەك ئاستی بەرگری جەستەیان بەرزبكرێتەوە.
پێشتر هه‌ریه‌ك له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێدانی دوو ژه‌م له ڤاكسینی دژه كۆرۆنا دابوو به‌ڵام به‌هۆی پێویستی كه‌سانێك كه به‌رگری له‌شیان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا لاوازه، به پێویستی ده‌زانن ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینه‌كه‌ش به‌و كه‌سانه بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.