لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٦ هه‌زار و ٢١٥ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٣٩ هه‌زار و ٣٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوە کە چوار هه‌زار و ٩٣٨ تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٩٦ هه‌زار و ٢١٥ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٣٢٠ هه‌زار و ٢٦٦ كه‌س.
حه‌وت هه‌زار و ٤٨ تووشبوو له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
تا ئێستا سێ ملیۆن و ٦٤٨ هه‌زار و ١٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به تێكڕایی تا ئێستا ٢٦ ملیۆن و ٨٨٩ هه‌زار و ٩٩٧ پشكنین ئه‌نجامدراوە.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ١٤ ملیۆن و ٢٢٩ هه‌زار و ١٢٠ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ سێ ملیۆن و ٥٣١ هه‌زار و ١٤٢ كه‌س به‌كارهێندراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.