Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:52

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، په‌رله‌مانتارێکی پارتی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی به‌خشیه‌ که‌سوکاری شه‌هیدان و که‌مده‌رامه‌تان

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  2 ى 8 ى 2021، هه‌ڵكه‌وت لاله‌ ئه‌نوه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌:  ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەتی هەڵەبجەو بە چاودێری و ئامادەبوونی نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە، "بە شانازییەوە موچەی ئەم مانگەمان بەخشییە خێزانە کەمدەرامەتەکان.
 راشیده‌گه‌ێنێت: ئێمە وەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لێرەین و سەدبارەی دەکەینەوە، ئێوە ناسنامەو شانازی گەلێکی ستەمدیدەن، رەمزی نەبەزینی وڵاتن، شانازیی ئێمەن و مێژووی ئێوە هی ئێمەشە، بەڵێن بێت وەک بەڵێنەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە یادتان ناکەین و بەوپەڕی شانازییەوە هاوخەم و هاوسۆزتان دەبین وەک پێشتر ڕامان گەیاند.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ مووچەی ئه‌م مانگه‌ی به‌خشییه‌ كه‌سوكاری شەهیدان و هەژارانی ئەم شارە، له‌ كاتێكدا مانگی پێشوو مووچەکەی بەخشییە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە سمود و کەلار، مانگەکانی رابردووشی بەخشییە شارەکانی زەڕایەن و سەیدسادق و هەڵەبجەی تازە.
هه‌ڵكه‌وت لاله‌ ئه‌نوه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: منەت ناکەم و ئەرکی سەر شانمە هەموو مانگێک دڵی چەند خێزانێک خۆش بکەم بە مووچەکەم، ئەوەش بێ دودڵی و رێکلامکردن وەک ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی و نیشتیمانی بەرزی دەیبینم، ئەمرۆش شانازییە لە هەڵەبجەی جوان دیسان درێژە بەو ئەرکە نیشتیمانییە دەدەم و پشتیوان بە خوا چەتری سەری یەک بەیەکی منداڵان و کەسوکاری ئەم شارە دەبم بەهیوای سەربەرزیتان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.