Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:47

سەرۆکی پەرلەمانی تونس رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سەربازی کرا

کوردستان TV
100%

 


سەرکردەی بزووتنەوەی نەهزە و سەرۆکی پەرلەمانی تونس، راشید غەنوشی لەبەر تێکچوونی باری تەندروستیی بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سەربازیی لە تونسی پایتەخت کرا.

 راوێژکاری میدیایی سەرۆکی پەرلەمانی تونس، وەسیم خەزڕاوی  رایده‌گه‌ێنێت: راشد غەنوشی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەئێستادا، باری تەندروستیی جێگیرە، بەڵام پزیشکان پێیان باشە ئەمشەویش لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

ئێوارەی دوێنێ، راشد غەنوشی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕایەوە ماڵەوە.

هەروەها ماهیر مەزیوب، یاریدەدەری راشد غەنوشی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ئەو هەواڵانەی بەدرۆ ختسبووەوە کە باس لەوە دەکەن غەنوشی ویستویەتی لە دەرەوەی وڵات چارەسەر بکرێت، جەختی لەوەش کردەوە کە سەرۆکی پەرلەمانی تونس بەنیاز نییە وڵات جێبهێڵێت.

راشید غەنوشی لە 13ی تەمووزدا لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

هەفتەی رابردووش، راوێژکاری سیاسیی سەرۆکی پەرلەمانی تونس، ریاز شوعەیبی باشبوونی رەوشی تەندروستیی راشد غەنوشی راگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای هەفتەیەک لە وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەی بەجێهێشتوە و باری تەندروستیشی زۆر باشە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.