Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:05

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاند: پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا(٤٢٦٢) 4 هەزار و262 مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەین لەتەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتمان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەین داواکارین رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆڤید ١٩ و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکانتان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.