له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بڵاویكردهوه: لەسەر بنچینەی كۆنووسی نێوانمان لهگهڵ وهزارهتی ناوخۆ، له ڕۆژی (16/3/2021) و دوا بەدوای نوسراوی ژمارە ( 2106) ی وەزارەت لە رێككەوتی 29/7/2021 كەئاراستەی وەزارەتی ناخۆ كراوە، به مەبەستی پێشنیاركردن لەبارەی درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و لۆگۆ و لەزگەی تەكسی .
بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەند بن و لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیاری درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگمان كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی ، واتا تا رۆژی 1/11/2021 بەردەوام دەبێت .
وهزارهتی گواستنهوه راشیدهگهێنێت: دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێككارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت و بە پێ بژاردنی (500) هەزار دینار سزا بدرێن .
راشیدهگهیهنن: بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (500) هەزار زیادبكرێت لە پێناو بە پیشە کردنی کاری شوفێری تەکسی وپاراستنی بەرژەوەندی هاولاتیان و شۆفیرانی تەکسی و جێ بە جێ کردنی یاسا ورێنماییەکان، بریار لە سەر ئەم پێشنیارانە دەدرێ لە دوای کۆبوونەوویەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت.
وەزارەتی گواستنەوە پێشنیاز دهکات ماوهى لێدانى لهزگه و لۆگۆى تاکسى بۆ 3 مانگی دیکه درێژ بکرێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.