Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:38

سێ پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ئیبراهیم كانەبی باڵۆئاغا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك ئیبراهیم كانەبی باڵۆئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(رابی خدر كاكەشین) هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و خزمانتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی

………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ محەمەد مەریوان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك محەمەد مەریوان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری خزمانی باجەڵان(مەریوان ساڵح) باوكی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانی باجەڵان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی

……………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز جەمال فەتاح
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك جەمال فەتاح
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(خونچە فەتاح) خوشكی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەبەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی حاجی خونچە خانی خوشكتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.