Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:27

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى رۆژنامەنووس هونه‌ر مزورى ده‌کات

کوردستان TV
100%

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری)

بەڕێزان خانەوادەی رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری) 

بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی میدیاکار و رۆژنامەنووس (ھونەر مزوری)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و بنەماڵەکەتان و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.


(ھونەر مزوری) سەرەتای کاری رۆژنامەوانی لە کەناڵ و ئۆڕگانەکانی راگەیاندنی پارتیمانەوە دەستپێکرد و رۆژنامەنووسێکی بەتوانا و شارەزابوو کە لە ماوەی کارکردنی لەم بوارەدا جێدەستی دیار و بەرچاوە، ھیوادارین  ھاوسۆزیی و ھاوخەمیی ھەڤاڵان و دۆستانی و میدیاکاران بەگشتی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری بۆ ھەموو لایەک.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بە خانەوادە و کەسوکار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی ٧ـی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.