Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:30

 له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ  تۆپی باله‌ی به‌رازیڵ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌رژه‌نتین تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

 له‌ ڕكابه‌ریيه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ و له‌ پێشبڕكێی تۆپی باله‌ی پیاوان و له‌ گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌م و له‌ گڕوپی دووه‌م و له‌ یاریه‌كی به‌هێزو دراماتیكی دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ دوو گێم له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه.

سه‌ره‌تا ئه‌رژه‌نتین دوو گێمی به‌ ئه‌نجامی بیست وپێنج نۆزده، بیست وپێنج بیست ویه‌ك به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد.

پاشان ساماكارانی سامبا كۆنتڕۆڵی یاریان كردو دوو گێمیان به‌ ئه‌نجامی بیستوپێنج شازده، بیست وپێنج بیستویه‌ك برده‌وه‌و ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه.

له‌ گێمی كۆتایی و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شدا، به‌ڕازیلیه‌كان به‌ ئه‌نجامی شازده‌ چوارده‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو یاریه‌كه‌یان برده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ڕازیل بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌رژه‌نتین دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند.

له‌ لایه‌كی دیكه‌و له‌ پێشبڕكێی تۆپی باسكه‌ی پیاوانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ، هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا به‌ سه‌دوهه‌ژده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د خاڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینی برده‌وه، یاریزان لوكا دۆنسیچ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی سلۆڤینیا بینی و چل وهه‌شت خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش سلۆڤینیا یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ پێشبڕكێكه‌ برده‌وه‌و ئه‌رژه‌نتینیش له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی شكستی هێنا .

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.