دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشهممه به كاتی واشنتۆن جۆ بایدن سەرۆکی ویلایهته يهكگرتووهكانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له دیدارێكیدا لهگهڵ مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگەیاند: واشنتن بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیکردنی عێراق لەسەرجەم بوارەکان بەگشتی و پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەتایبەتی.
هاوكات جۆ بایدن، گوتیشی: رۆڵی ئەمەریكا لە عێراق رۆڵی هاوكاری دەبێت لە راهێنان بە هێزە عێراقییەكان، خواستی وڵاتەكەشی نیشاندا بۆ هاوكاری عێراق لە رووی هەواڵگرییەوە ئاماژهی بهوهكرد هێزەكانی وڵاتەكەی هیچ ئەركێكی شەڕكردن بەجێناهێنن.
سەبارەت بەهەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونهوهكهدا به سەرۆکوەزیرانی عێراقی رایگهیاند: زۆر گرنگە بەلامانەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەى خۆیدا ئەنجام بدرێت و دادپەروەرانە بێت و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت.
جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا جەخت لەسەر کۆتایى هاتنى ئەرکى هێزە شەڕەکەرکانى وڵاتەکەى لە عێراق دەکاتەوە.
ههر له دیدارهكهدا سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی ئەوەشی بەعێراقییەکان دا کە بەپەلە ڤاکسین دەگەیەننە عێراق.
لای خۆشیهوه مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەغدا خۆشحاڵە بەهەماهەنگی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا و لەم کاتەدا خواستی ئەوەیان هەیە پەرە بەهاوکاری نێوان هەردووڵات بدەن لەسەرجەم بوارەکاندا.
مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەکرد، پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەدەین لە بوارەکانى ئابوورى و تەندروستى و پەروەردە.
کازمی گوتی: دەمەوێت بەناوی گەلی عێراقەوە سوپاسی ئەمریکا بکەم کە هەمیشە پشتیوانی عێراق بووه.
مستەفا کازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق، شهوی رابردوو بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن پایتەختی ئەمەریکا بەمەبەستی کۆبوونەوە و وتووێژکردن لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی ئەمەریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.