شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن ئاشكرای كرد وڵاتەكەی لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانیەوە هێرشی كراوەتەسەر و ڕایگهیاند كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بووەتە جێی نیگەرانیی زۆر لە ناوچەكە.
شای ئوردن لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگهیاند: لەم ماوەیەدا چەندین مووشەك لە خاكی سووریا و لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون، بەڵام ئامانجیان نەپێكاوە و لەسەر خاكی ئوردن كەوتوونەتە خوارەوە، بەم هۆیەوە نیگەرانی زۆریان هەیە.
ئاماژەشی بەوە داوە كە ماوەیەكە چەندین هێرشی ئەلیكترۆنی دەكرێنە سەر وڵاتەكەی و لەسەر سنوورەكانیش تەقەكردن بە ئاراستەی ئوردن زیادی كردووە، جگه لهوهش لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیشەوە هێرش كراوەتە سەر ئوردن و دەركەوتووە فڕۆكەكان لەلایەن ئێرانەوە دروست كراون.
گوتیشی وڵاتهكهی بەردەوام پشتیوانی لە وتوێژ دەكات، بەڵام ماوەیەكە بەهۆی چەند دۆسیەیەكەوە تووشی نیگەرانی زۆر بووین هیوادارین ئەمریكییەكان لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا یەكلایان بكەنەوە بۆ ئهوهی چیتر ئێران دهسهڵاتهكانی له ناوچهكهدا نهسهپێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.