ماڵی چالاکوانێک و هاووڵاتییەک لە شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، به دوو بۆمبی چێندراو كرایه ئامانج.
به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم ماڵی ئیبراهیم گاسد، چالاکونی ناسریە، لە گەڕەکی شەهیدان تەقییەوە و دوای ئه‌و تەقینەوەیە، بۆمبێکی دیکە لە بەردەم ماڵی هاووڵاتییەک لە هەمان گەڕەک تەقیوەتەوە.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌كراوه، تەقینەوەکان هیچ زیانێکی مرۆییان لێنەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی ماددییان بە خانووی ئەو چالاکوان و هاووڵاتییە، گەیاندووە.
هاوكات ئاماژه به‌وشكراوه، دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.