ئهمڕۆ دووشهممه 26/7/2021، له ڕاگهیاندراوێكدا، بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکات، پابهندی ڕێنوێنییه خۆپارێزییهكان بن و خۆیان به ڤاكسین بكوتن و رایدهگهیهنن: بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنوێنییە تەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکان.
راشیدهگهیهنن: هەوڵبدەن بەرکەوتن کەم بکەنەوە و لە کاتی بوونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە کلینیکی ڕاوێژکاریی شە هید تاهیر علی والی بە گ و کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د. هێمن بکەن بەهۆی بونی پسپۆڕی تایبەت تیایاندا.
داواش كراوه ڕێنوێنییهكان بهم جۆره پهیڕهو بكرێت:
بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا بە ردەستە.
بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک.
3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاووڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست.
5.مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.