Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:13

لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی سێیەمی رێگای دوسایدی دوکان - چوارقوڕنە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە سەردانێکی مەیدانیدا، ئەمڕۆ دوشەممە 26 ى 7 ى 2021، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکارانی وەزارەت، پڕۆژەی رێگای دوسایدی دوکان چوارقوڕنەی بەسەرکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، دانا عەبدولکەریم رایگەیاند؛ رێگای دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە پڕۆژەیەکی ستراتیژییەو لەئێستادا لەسەرجەم قۆناغەکاندا کارکردن تیایدا بەردەوامە،و رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە 45%‏ و تێچوی پڕۆژەکەش بە کۆی گشتی 53ملیار دینارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھیوادارین لەگەڵ باشبونی بارودۆخی دارایی، پڕۆژەکە توشی ھیچ کەموکوڕییەک لە بودجە نەبێتەوەو تا ساڵی داھاتوو پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
ھاوکات دەستخۆشی لە ستافی ئەندازیاران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکەو بەڵێندەریش کرد.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی«لە ئایندەیەکی نزیکداو پێش کۆتایی وەرزی ھاوین قۆناغی سێیەمی رێگای دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە/ قۆناغی دوەم، پێکھاتوە لە رێگایەکی دوساید بە درێژی 25کم، کە بڕی 53ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوەو رێژەی کاری ئەنجامدراو لە ئێستادا گەیشتوەتە لە 45%‏.

1


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.