له شارۆچكه‌ی كفری،پرۆژه‌ی دۆستانی كتێب و پلاتفۆرمی دابڕان (بازنه‌ی كفری) به‌هاوكاری ناوه‌ندی كفری وه‌رزش ولاوان، كۆڕێكی ڕێزلێنان بۆ وژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی بۆمامۆستا(سالار سه‌مین )سازكرد.
له كۆڕه‌كه‌دا مامۆستا سالار سه‌مین باسی له‌ژیان وكۆڕی خه‌باتی بنه‌ماڵه‌كه‌یان وبه‌رهه‌مه‌كانی وئاواته به‌دینه‌هاتووه‌كان وخه‌مه‌كانی نوسه‌ران و بزاوتی ڕۆشنبیری كرد‌و به‌شێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی به‌ئاماده‌بووان ناساند‌و سوپاسی قایمقامی كفری و هه‌موولایه‌كی كرد بۆئه‌م ڕێزلێنان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه.
شایانی باسه مامۆستا سالار سه‌مین نزیكه‌ی 50ساڵه له‌بواری نوسین و چیرۆكدا كار ده‌كات ، ده‌یان كتێبی بڵاوكردۆته‌وه و له سه‌دان ڕۆژنامه بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگی بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌شێك له كتێبه‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تر وه‌رگێردراوه و خاوه‌ن كتێبخانهیكی گه‌وره‌یه.
له‌کفری.. لهکۆرێک دا رێز له نووسه‌ر سالار سه‌مین نرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.