Erbil 12°C سێشەممە 11 ئازار 04:42

توێژینەوەیەکى زانستى: پلەکانى گەرما لە جه‌مسه‌ری باکوور رووى لە بەرزبوونەوە کردووە

کوردستان TV
100%

ئەو توێژینەوە زانستییانەی لەسەر گەرمبوونی زەویدا کراوە، ئەوە دەردەخات کە پلەکانی گەرما لە شەواندا لە ناوچەکانی باکووریش دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کە لە گۆڤاری زانستیی لانسێت بڵاوکراوەتەوە، ئەو زیادبوونەى لە پلەکانی گەرما کە لە جیھاندا تاکو ئەمڕۆ لە ناوچە گەرمسێرییەکان تۆمارکراوە، ئیتر بەرەو باکوور دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە.

لەو توێژینەوە زانستییەی کە بە ھاوبەشی 68 زانا لە چەندین وڵاتی جیھانەوە ئەنجامدراوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شەواندا، ئەوە دەگەێنێت کە لەشمان دەرفەتی ساردبوونەوەی نەماوە.

توێژینەوەکە، کە لە ئەتڵەسی کەشوھەوای کەنەداشی تێدایە، تێبینی ئەوە کراوە کە پلەکانی گەرما بەرۆژ بەرزبووەتەوە و لە چەند ویلایەتێکی وەکو ئۆنتاریۆ و کویبیک پلەکانی گەرما لە شەودا بەشێوەیەکی خێراتر بەرزبووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.