Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:20

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی: رۆڵی گرنگ و کاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌زموونی حوکمڕانی هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنین

کوردستان TV
100%


مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌و پارته‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: 
رێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان، بە بۆنەی (12)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە کار و بەرنامەی داهاتووتان هەنگاوی بونیاتنەرانەتر بنێن بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەکەمان.  
 
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راشیده‌گه‌ێنێت: ئێمە لە کاتێکدا ئەو یادەتان پیرۆز دەکەین، رۆڵی گرنگ و کاریگەری ئێوە لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی بەرز دەنرخێنین، هەروەها جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی گشت مافەکانمان. 
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه‌ ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن: لەو دەرفەتەدا هیوادارین بە هەموو لایەک دڵسۆزانە و بەرپرسانە هەوڵ بدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان و پتەوترکردنی بنەماکانی هاوئاهەنگی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی رۆشن و شایستە بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان.
 له‌كۆتاییدا مه‌كته‌بی سبیاسی پارتی رایده‌گه‌ێنێت: دووبارە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان پیرۆز بێت و هەر سەکەوتوو بن..
      

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.