Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:23

دەستگیرکردنی دوو تۆڕی تیرۆریستی بەرپرس لە تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر راگەیه‌نرا

پیلانیان دانابوو تەقینەوەی تیرۆریستی دیکە لە بەغدا ئەنجام بدەن
کوردستان TV
100%

سوپای عێراق دەستگیرکردنی ئەندامانی دوو تۆڕی تیرۆریستی کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر رۆژھەڵاتی بەغدا راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەندامانی دوو تۆڕی تیرۆریستی لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار دەستگیرکراون.

باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەرپرسن لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر و ھاتووە "دەستگیرکراوەکان پیلانیان دانابوو کە تەقینەوەی تیرۆریستی دیکە لە بەغدا ئەنجام بدەن و هاووڵاتییانی مەدەنی بکەنە ئامانج".

لە راگەیەنراوەکەدا وردەکاری لەبارەی ژمارەی ئەندامانی دوو تۆڕە تیرۆریستیە دەستگیراکراوەکە، نەخراوەتەڕوو.

دوێنێ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر رۆژھەڵاتی بەغدا راگەیاندبوو.

رۆژی دووشەممەی رابردوو تەقینەوەیەکی خۆکوژی بازاڕی وەحێلات لە ناوچەی سەدر رۆژھەڵاتی بەغدا کردە ئامانج و لە ئاکامدا، 30 کەس کوژران و 50ی دیکەیش برینداربوون.

رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاندبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.